ڕۆژی سێشەممە ١٠ی خەزەڵوەر "ئیمان شەمسایی" بەڕێوەبەری چاپەمەمەنی و هەواڵدەرییەکانی نێوخۆی ڕێژیم لە چەواشەکارییەکدا ڕایگەیاند کە هیچ ڕۆژنامەوانێک بەهۆی چالاکیی میدیایی لە ئێران و کوردستاندا دەسبەسەر نەکراوە.
وتەکانی ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم لەحاڵێکدایە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر لە سی ڕۆژنامەوان لە ئاستی ئێراندا دەسبەسەر کراون.
هەر لەو پەیوەندییەدا وەزارتی ئیتلاعات و سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم حەوتووی ڕابردوو دوو ڕۆژنامەوانیان بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی شەهیدبوونی "ژینا ئەمینی" بە سیخوڕی تاوانبار کردبوو.
لە ئێراندا ڕۆژنامەوانان توانایی ئەوەیان نییە ڕاستیی ڕووداوەکان بڵاو بکەنەوە و ناچارن بە قازانجی ڕێژیم لە ڕووماڵکردنی هەواڵەکاندا چەواشەکاری بکەن.
ڕێژیم ئێران لە بواری دەسبەسەرکردنی ڕۆژنامەوانان لە جیهاندا، پلەی یەکەمی هەیە.