کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی ئەندامانی حیزب لە ئاوایی سەردۆش بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی خەڵک

16:31 - 22 خەزەڵوەر 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ئاوایی سەردۆشی مەریوان بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی سەرتاسەری بەدژی کۆماری ئیسلامی، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ئاوایی سەردۆشی سەر بە شاری مەریوان بە نووسینی دروشمی "ئێمە ڕۆڵەی پێشەواین، گیانفیدای کوردستانین"، پشتیوانیی خۆیان بۆ شۆڕشی سەرتاسەری بە دژی ڕێژیمی ئێران دەربڕی و پشتیوانییان لە حیزب کرد.

کوڕان و کچانی قارەمانی کوردستان بەردەوام پشتیوانیی خۆیان بۆ شۆڕشی سەرتاسەریی گەلانی ئێران بەدژی کۆماری ئیسلامی دەربڕیوە و هەموو کات بە نووسینی دروشمی حیزبی پشتیوانییان لە حیزەکەی خۆیان کردووە و لەسەر هەموو دیواری ئاوایی سەردۆش ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران "حدکا"ـیان بە گەورەیی نووسیوە کە بە دوژمن بڵێن ئێرە خاکی کوردستانە و حیزبی دێموکرات خاوەندارەتی لێ دەکا.