کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاپەڕینی خوێندکاران و قوتابیان لە زۆربەی شارەکانی کوردستان بەردەوامە

18:30 - 10 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی سێشەممە ١٠ی خەزەڵوەر، لە زانکۆ و قوتابخانەی زۆربەی شارەکانی کوردستان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی  هەروا بەردەوام بوو.

هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو، خوێندکارانی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە لە هەرێمی زانکۆ کۆ بوونەوە و بە دەربڕینی شادی و خۆشی و هەڵپەڕکێ و دانی دروشم درێژەیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خۆیان دا.

هەروەها لە قوتابخانەی زۆربەی شارەکانی وەکوو دیواندەرە، مەریوان، سەقز و سنە، قوتابیان لە هەریمی قوتابخانە و سەر پۆلەکانی خوێندن و لە نێوشارەکان خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد و سروود و دروشمی شۆڕشگێڕانە و مەدەنییان دا و خوازیاری ڕووخانی ڕێژیمی ئێران بوون.