کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خوێندکارانی زانکۆی "ئازاد"ی ورمێ لە هەرێمی زانکۆدا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد

17:27 - 22 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠١، خوێندکارانی زانکۆی "ئازاد"ی ورمێ سەبارەت هەڵاواردنی ڕەگەزی لە بەشێکی ئەو زانکۆیە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد و ناڕەزایەتییان نیشان دا.

ڕۆژی شەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠١، بەڕێوەبەرانی زانکۆی "ئازاد"ی ورمێ لە بڕیارێکدا بەشی بووفەی کچان و کوڕانیان جیا کردەوە و هەر ئەوە بووە هۆی ناڕەزایەتیی خوێندکارانی ئەو زانکۆیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە خوێندکارانی ئەو زانکۆیە لە هەرێمی زانکۆدا بەرامبەر بەو هەڵاواردنە، ناڕەزایەتییان نیشان دا و بەنێری سەر فرۆشگای زانکۆ کە بەشی کچان و کوڕانی لێک جیاکردبووەوە، ئاگر دا و چەندین دروشمیان بەرز کردەوە.

"ئازادی ئازادی"، "مەترسن مەترسن، ئێمە هەموو پێکەوەین" و چەندین دروشمی دیکە، لەو دروشمانە بوون کە خوێندکاران دەیانوتەوە و داوایان لە هەموو خوێندکاران کرد کە پەیوەستی ناڕەزایەتییەکان ببن و هەڵاواردنی ڕەگەزییان لە زانکۆ مەحکووم کرد.