کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری ئۆکراین خوازیاری هێرش بۆ سەر بنکە مووشەکییەکانی ڕێژیمی ئێرانە

19:52 - 22 خەزەڵوەر 2722

"میخائیلۆ پودولیاک" ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری ئۆکراین لە وتووێژێکدا باسی لەوە کرد کە پێویستە بنکە مووشەکییەکانی ڕێژیمی ئێران هێرشیان بکرێتە سەر و لەناو ببردرێن.

ناوبراو ئەو قسانەی لە کاتێکدا کردووە کە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە کۆمەڵێک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالستیک بۆ شەڕی ئۆکراین دران بە حکوومەتی ڕووسیە.

هەر بەو هۆیە "میخائیلۆ پودولیاک" وتوویەتی کە پێویستە هێرش بکریتە سەر ناوەندەکانی بەرهەمهێنەری مووشەکی بالستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەناو خاکی ئێراندا.