کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی تێرۆریستیی تاران هێرشی کردە سەر بنکەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات

11:13 - 23 خەزەڵوەر 2722

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی خەزەڵوەر، ڕێژیمی تێرۆریستیی تاران هێرشی کردە سەر بنکە و بارەگای حیزبەکانی ڕۆژهەڵات.

هاوکات تۆپخانەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران لە شاری شنۆ و پیرانشار، ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان تۆپباران دەکەن.

ڕێژیمی تێرۆریستیی تاران بە دڕۆنی خۆتەقێن بارەگاکانی کۆمەڵە لە شاری سلێمانی و  بە مووشەک بنکەکاکی حیزبی دێموکراتی لە شاری کۆیە کردووەتە ئامانج.

سەرەتای مانگی ڕەزبەری ئەمساڵیش بنکە و بارگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان مووشەکباران کرا و لە ئەنجامدا چەندین پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون.

لەو هێرشەدا نەخۆشخانە، قوتابخانە و شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکان مووشەکباران کراونەتە ئامانج.