کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە تاران کۆچی دوایی کرد

11:24 - 23 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەر کاک "کەریم بەھانەت"، ئەندامی حیزبی دیموکرات لە شاری تاران کۆچی دوایی کرد.

کاک کەریم بەھۆی شەڕی ئێران و عێراق پەڕیوەی عێراق ببوو و لە ئۆردووگای ڕۆمادی گیرسابووەوە.

ناوبراو وەک ئەندامێکی جێگای باوەڕ و لێھاتوو لەگەڵ  کۆمەڵێک لە لاوانی ئۆردووگای ڕوومادی بۆ بینیبی دەورەی کادری ڕەوانەی قەندیل کرا.

پاش تەواوکردنی سەرکەوتووانەی دەورەکە گەڕابووەوە ئۆردووگا و ئەرکی حیزبیی ڕاپەڕاندبوو.

ساڵی ١٩٩٠  لەگەڵ بنەماڵەکەی گەڕاوەتەوە وڵات و لە گوندەکەی خۆیان، بە ناوی قەڵخانچەک گیرساوەتەوە.

پاشان بەھۆی نەبوونی ھەلی کار ناچار بووە ڕوو لە تاران بکات، لەوێش تووشی نەخۆشی درێژخایەن بووە کە بەداخەوە دڵە پڕ لە ئاوتەکەی لە لێدان کەوت.

ناوبراو برای پێشمەرگەی شەھید ڕەحیم بەھانەت  بوو کە لە مەڵبەندی ٢ی کوردستان شەھید بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.