کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هێرشەکانی کۆیە و زڕگوێزی سەرکۆنە کرد

12:39 - 23 خەزەڵوەر 2722

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هێرشەکانی سپای پاسدارانی ڕیژیمی ئێرانی بە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق ناو برد. 
تی 
هەر ئەمڕۆ جارێکی دیکە هێرش کرایەوە سەر بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، زڕگوێزیش لە سنووری سلێمانی کرایە ئامانج کە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی لەو سنوورەدان.

ئەم هێرشە گیانلەدەستدان و برینداری بوونی هەیە چەندین پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی لێ کەوتەوە. 

مەسرور بارزانی هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت و هیواداریشە "شوێنی شەهیدەکان بەهەشت بێت."