کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی شیوعیی کوردستان، پێشیلکارییەکان بۆسەر خاکی هەرێم سەرکۆنە دەکات

18:31 - 23 خەزەڵوەر 2722

هاوڕێ (سوبحی مەهدی) وتەبێژی حزبی شیوعیی کوردستان ڕایگەیاند:

بەداخەوەبەیانی ئەمڕۆ ١٤ ی نۆڤامبری ٢٠٢٢، کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی دڕۆنی بۆمبڕیژکراوەوە، بە بەهانەی هێرشکردنە سەر حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ، بوردومانی ناوچەکانی کۆیە و زڕگوێزی کردووە، کە زیانی گیانی و مادیی لێ کەوتەوە.

ئێمە لە کاتێکدا سەرکۆنەی ئەم پێشێلکارییانە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەین، داواکارین کە حکوومەتی عێراق لە ڕێی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هەوڵی ڕاگرتنی ئەم پێشێلکارییانە بداتەوە.

دەستدرێژییە بەردەوامەکانی ئێران و تورکیە بۆ سەر خاکی عێراق و هەرێم، پێداویستیی پەلەکردن لەو داخوازییەی کۆمەڵانی خەڵک و هێزە سیاسییەکان دووپات دەکاتەوە، کە پێویستە کار بۆ چەتری پارێزگاری ئاسمانی و زەمینی بکرێت بۆ کوردستان لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دۆستانی گەلەکەمانەوە.