کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانگرتنی گشتیی شارەکانی کوردستان بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی سەرانسەری

12:26 - 24 خەزەڵوەر 2722

لە زۆربەی شارەکانی کوردستان، بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران بەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران مانگرتنی گشتییان ڕاگەیاند و تەواوی بازاڕ و دووکانەکانیان داخست.

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە شارەکانی: "بۆکان، سەقز، بانە، شنۆ،  پیرانشار، مەهاباد، جوانڕۆ، سنە، کامیاران، دێولان، کرماشان، مەریوان، ڕوانسەر، ورمێ" و زۆربەی شارەکانی دیکەی کوردستان و ئێرانیش بۆ پاڵپشتی لە شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران دژی رێژیمی کۆماری ئیسلامی مانگرتنی گشتییان ڕاگەیاند و سەرجەم شوێنە گشتیی، دووکان و بازاڕەکانیان داخستووە و بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتیی لە شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران دەکەن.

خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان و ئێران بە داخستنی دووکان، بازاڕ و شوێنە گشتییەکان مانگرتنی گشتییان بەڕێوە برد و بەو شێوەیە ناڕەزایەتی خۆیان دژی ڕێژیمی ئێران دەردەبڕن و لە هەمانکاتیش‌دا پشتیوانی لە شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران دەکەن و هەروەها پێیانوایە کە هەموو کارێک بکەن لە پێناو ئەوەیکە بە ئازادی و دادپەروەری بگەن تەنانەت ئەگەر باجی قورسیش بدەن.