کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شورای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دانیشتنێکی بەپەلە لەسەر دۆخی ئێران پێکدێنێت

13:07 - 24 خەزەڵوەر 2722

شورای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە ئەو شورایە، دانیشتنێکی بەپەلە لەسەر دۆخی ئێستای ئێران پێکدێنێت.

ئەو شورایە کە ناوەندەکەی لە شاری "ژێنڤ"ی وڵاتی  سویسە، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە ئەو دانیشتنە تایبەتە ڕێکەوتی ٣ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی لەسەر دۆخی خراپی مافی مرۆڤ لە ئێران پێک دێت.

ڕێکخستنی ئەو دانیشتنە بەپەلەیە کاتێک هاتە ئاراوە کە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٠ی خەزەڵوەر باڵوێزی وڵاتی ئاڵمان و ئیسلەند لە دەفتەری