وەزیری پاراستنی گشتیی دەوڵەتی کانادا ڕایگەیاند کە، بە فەرمی ڕێگە بە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی نادرێ کە هاتوچۆی وڵاتی کانادا بکەن.
ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، "مارکۆ مێندیچینۆ"، وەزیری پاراستنی گشتیی کانادا ڕایگەیاند، بەرپرسانی پلەبەرزی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە فەرمی پێیان ڕاگەیەندراوە کە بە هیچ شێوەیەک بۆیان نییە سەردانی بۆ ئەو وڵاتە بکەن و کانادا کۆماری ئیسلامی بە حکوومەتێک دەزانێ کە پشتیوانیی لە تێرۆریزم دەکا و یاساکانی سەربازیی مافی مرۆڤ پێشێل دەکا، بۆیە کانادا ڕێگە بە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران نادا کە هاتوچۆی وڵاتەکەی بکەن.
ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بە کوژراوانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە کرد و وتی: ئێمە بەرگریی لە مافی ژنان بۆ دادپەروەری و پشتیوانیی لە بنەماڵەکانی قوربانیانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە دەکەین کە لەلایەن سپای پاسدارانەوە کرایە ئامانج و دەوڵەتی کانادا دەبێتە ڕووناکیی مافی مرۆڤ لە جیهان و کۆماری ئیسلامی دەبێ کۆتایی بە سەرکوتە خوێناوییەکانی خۆپیشاندەرانیش بێنیت.