لاوانی سنە لە پەیامێکدا ڕایانگەیەندووە بە هەستکردن بە بەرپرسایەتی، پشتیوانیی خۆمان لە حیزبی خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و پێشمەرگە قارەمانەکان و هەروەها حیزبە ڕەسەنەکانی دیکەی بەرامبەر بە کۆماری پەت دەردەبڕین.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بە ناوی ژن ژیان ئازادی!
سڵاو بۆ هەموو ئەویندارانی ئازادی!
سڵاوێک لە کوردستانەوە، لە کوردستانی سەر بەرزەوە،
لە سنەوە، سنەی کۆڵ نەدەر
ئێمە لاوانی سنە بە هەست کردن بە بەرپرسایەتی، پشتیوانیی خۆمان لە حیزبی خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و پێشمەرگە قارەمانەکانی و هەروەها حیزبە ڕەسەنەکانی دیکەی بەرامبەر بە کۆماری پەت دەردەبڕین.
با جاش و بەکرێگیراوە ترسنۆکەکانی کۆماری ئیسلامی باش بزانن کە ئێمە لاوانی کوردستان ئەمڕۆ تۆڵەی دڵۆپ بە دڵۆپی خوێنی بە ناحەق ڕژاوی شەهیدانمان، بە تایبەت شەهیدانی تازەمان کە لە بۆردومانە ترسنۆکانەکەتان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبە تێکۆشەرەکەمان، گیانی پاکیان بەخت کرد، دەکەینەوە و ناهێڵین خوێنیان بە فێڕۆ بڕوا.
ئەمڕۆ، بۆ ئێمە لاوانی کوردستان، ناخی ڕەش و چەپەڵی تێرۆریستان دەرکەوتووە، باش بزانن کە ئێوە خوێنرێژ هەرگیز لەم وڵاتە ناسرەون و تەنانەت لە ماڵی خۆشتاندا ناتوانن ڕۆخساری ئارامی ببینن و ئێمە لاوانی سنە ئەوەتان بۆ دەسەلمێنین کە تەنیا درۆشم نادەین.
جاشەکان، باش بزانن کە نەک خۆتان، بەڵکوو بنەماڵەکانیشتان لەم خاکە پیرۆزەدا، لەم نیشتمانەدا کە هەزاران شەهید گیانیان لە پێناویدا بەخت کردوە، ناتوانن بژین، ئێمە لاوانی سنە تا نەمانتان ڕاناوەستین و دڵۆپ بە دڵۆپ خوێنی شەهیدانمان دەکەین بە بەرد، بە ئاگر و بە گولە و تۆڵەیان دەکەینەوە و ئێوەی خوێنمژ لە نیشتمان پاکمان وەدەر دەنین.
بە درۆشمی نەسرەوتن تا سەرکەوتن، شێلگیرانە درێژە بە خەباتی ڕەوامان دەدەین و بەڵێن دەدەین کە کوردستان دەکەینە گٶڕستانی فاشیستان
مەرگ و نەمان بۆ دوژمنانی ئازادی
سەرکەوێ خەباتی ڕەوای گەلەکەمان بە ڕێبەرایەتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
کٶمەڵێک لە لاوانی سنە
دووشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی