کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بڵاوکردنەوەی بانگەوازی سەرانسەری بۆ راپەڕینی خەڵک لە ساڵڕۆژی خەزەڵوەری خوێناوی

13:47 - 24 خەزەڵوەر 2722

لە بەربەری ساڵڕۆژی کوشت و بڕی  خۆپیشاندەرانی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی، بانگەوازی گشتی بۆ سەرانسەریی گەلانی ئێران ڕاگەیەندراوە کە لە هەموو شارەکانی کوردستان و ئێران خەڵک بەدژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاپەڕن.

ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، لاوانی گەڕەکەکانی شاری تاران لە بانگەوازێکدا داوایان لە گەلانی ئێران ئێران کردووە کە، لە بەرەبەری ساڵڕۆژی خەزەڵوەری خوێناوی ساڵی ٩٨ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە خۆپیشاندەرانی ناڕازیی کوشت و بڕ کران، هەموو گەلانی ئێران بەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕژێنە سەر شەقامەکان و با ڕۆژانی ٢٤، ٢٥ و ٢٦ی خەزەڵوەر ببێتە هۆی کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی ئەو ڕێژیمە.

لەو بەیاننامەیە‌دا داوا لە لاوان و خەڵکی تەواوای شارەکانی ئێران و کوردستان کراوە کە، مانگرتنی گشتیی ڕابگەیەنن و بەهیچ شێوەیەک نەچنە نێو بازاڕ و بانکەکانیش بەکار نەهێنن و لە ماوەی ئەو ٣ڕۆژە‌دا تەواوی گەلانی ئێران بەدژی کۆماری ئیسلامی بڕژێنە سەر شەقامەکان و درووشم بڵێنەوە و دەبێ ئەم هەڵمەتە ببێتە هۆی کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی نەگریسی ڕێژیمی ئێران.