کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاڵپشتیی کچانی قوتابخانەی ئاوایی گەلێنی ژاوەرۆی سنە لە شۆڕشی سەتاسەری

16:03 - 24 خەزەڵوەر 2722

کچانی پۆلی ١٢ی قوتابخانەی ئاوایی گەلێن سەر بە ژاوەرۆی سنە، پشتیوانیی خۆیان بۆ شۆڕشی سەرتاسەریی گەلانی ئێران و مانگرتنی گشتیی کوردستان دەربڕی.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، کچانی پۆلی ١٢ی قوتابخانەی "یۆسرا"ـی ئاوایی گەلێن سەر بە ژاوەرۆی سنە،  وێنە و دیمەنێکیان  بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا لەچکەکانیان داناوە و پشتیوانیی خۆیان بۆ ڕاپەڕینی ژینا دەربڕیوە. 

لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا سروودی پشتیوانیی شۆڕشی گەلانی ئێران دەڵێنەوە و بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بەدژی کۆماری ئیسلامی وەستاونەوە و پاڵشتییان لە راپەڕینی سەرتاسەریی کوردستان و ئێران کردووە.

کچانی شۆڕشگێری قوتابخانەی ئاوایی گەلێن، لە قوتابخانەکەی خۆیانەوە بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین دژی کۆماری ئیسلامی بە وتنەوەی سروودی ڕاپەڕینی خوێندکاران و قوتابییانی گەلانی ئێران و هەروەها فڕێدانی لەچکەکانیان و بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، پاڵپشتییان لە شۆڕشی گەلانی ئێران بە دژی ڕێژیمی ئێران دەربڕی و بە گوێی داگیرکەریان گەیاند کە کچانی خوێندکاری کورد لەگەڵ ئەم شۆڕشە سەرتاسەرییەدان.