کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خوێندکارانی شۆڕشگێڕی کوردستان پەیامێکیان بڵاو کردەوە

18:50 - 24 خەزەڵوەر 2722

خوێندکارانی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە بۆمبارانی بارەگای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

دەی پەیامەکە بەم چەشنەیە: 

بەناوی پەروەردگاری شەهیدان و پاکان

نەتەوەی خەباتگێڕی کوردستان، گەلی ئازادیخوازی ئێران، ئەمڕۆ شاهیدی تاوانێکی دیکەی ڕێژێمی مەغۆلسفەتی کۆماری سێدارە بووین، ڕێژیمێک کە لە گەندەڵی و تاوانەکانیدا وەها گیری خواردووە کە تاکە ڕێگای دەربازبوونی خۆی، لە جینایەت بەرامبەر بە ئازادیخوازانی ڕاستەقینە و تێکۆشەرانی ئەم هەڵمەتە دەزانێت، ماوەیەک لەوەپێش ئێمە دیتمان، تەنانەت بەزەیی بە ژنی دووگیان و منداڵیشدا نەهات، هەروەک چۆن لە بەلووچستان، حوسێن ئاسا، خۆپیشاندەرانی تینوویان شەهید کردن، بەڵێ ئەمجارە هێرش کرایە سەر کۆیە، قەڵای ئازادیی کوردستان و ئێران کەوتە بەر هێرش تاکوو  بتوانن ئیرادەی پۆڵایینیان کەم بکەنەوە، بەڵام تێرۆریستان و خوێنمژەکانی ئەم سەردەمە تاریکە نازانن مەیلی ئازادی و خۆشەویستیی ئەم ئازیزانە ئەوەندە لە دڵی خەڵکی کوردستاندا جێی کردووەتەوە کە بە دڵنیاییەوە وەڵامێکی قورس و گران وەردەگریت.

کۆمیتەی خوێندکارانی شۆڕشگێڕی کوردستان ئەو جینایەتە شەرمەزار دەکات و خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان بانگ دەکات بۆ گۆڕەپانی شۆڕش.

خوێندکارانی ئازادیخوازی کوردستان و ئێران، ئەوە بزانن بچوکترین پاشەکشە بە واتای لەناوبردنی جەستەی ئەو شۆڕشە بەرحەقەیە.

من بەرەو قیبلەی وڵاتم نوێژی تۆڵەم خوێندووە.
ژن ژیان ئازدای

کۆمیتەی خوێندکارانی شۆڕشگێڕی کوردستان

٢٣/٨/١٤٠١
١٤ نۆڤامبری٢٠٢٢