کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوانی شۆڕشگێڕی شاری پیرانشار پەیامێکیان ڕوو لە دووکانداران و بازاڕیانی شار بڵاو کردەوە

18:55 - 24 خەزەڵوەر 2722

لاوانی شۆڕشگێڕی شاری پیرانشار پەیامێکیان ڕو لە دووکانداران و بازاڕیانی ئەو شارە بڵاو کردەوە و  خەڵکی شاریان لە پیلانێکی ڕێژیم ئاگادار کردەوە.

لاوانی شۆڕشگێڕی شار ڕایانگەیاندووە کە ڕێژیم لە ڕۆژانی داهاتوودا لە پیلانی ئەوەدایە کە سیمای حیزبە کوردییەکان بە ئەنجامدانی کۆمەڵێک کاری نەشیاو خراپ بکات.

ڕێژیم دەیەوێت لە هەر شەقامێک کۆمەڵێک دووکانی هاووڵاتییان ئاگر تێبەر بدات و دواتر پڕوپاگەندەی ئەوە بکات کە ئەوە حیزبە کوردییەکان ئەو کارەیان کردووە.

لاوانی شۆڕشگێڕی شاری پیرانشار وێڕای ئاگادارکردنەوەی خەڵک لەو پیلانەی ڕێژیم هەروەها داوایان لە خەڵک کردووە بۆ پاراستنی سەروەت و ماڵ و کولوپەلەکانیان، ڕۆژەکانی ٢٤ و ٢٥ و ٢٦ی خەزەڵوەر لە کردنەوەی دووکانیان خۆ ببوێرن و بە داخستنی دووکانەکانیان دژ بە ڕێژیم مانگرتن و ناڕەزایەتی بەڕێوە ببەن.