کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بزووتنەوەی ڕزگاریی دێموکراتی کوردستان: پێویستە کۆماری ئیسلامی ڕێز لە مافی مرۆڤ بگرێت

19:01 - 24 خەزەڵوەر 2722

مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ڕزگاریی دێموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا هێرشی مووشەکیی سپای پاسداران بۆ سەر هەرێمی کوردستانیان مەحکووم کردوە.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کۆماری ئیسلامی ئەوە چەندەمین جارە هێرش دەکاتە سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبە کوردستانییەکانی ڕۆژهەڵات لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان و بەداخەوە لەو سۆنگەیەوە شەهید و برینداری زۆر هەن. مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ڕزگاریی دێموکراتی کوردستان دەڵێ ئەو هێرشانە هیچ پاساوێک هەڵناگرن و پێشێل‌کردنی سەروەریی خاکی هەرێمی عێڕاق و هەرێمی کوردستان و پێچەوانەی ڕێوشوێنەکانی مافی مرۆڤ و هەموو یاسا و ڕێسا نێونەتەوەییەکانێشە و ڕێژیم دەبێ ڕێزیان لێ بگرێت.