کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارتی کرێکاران و ڕەنجدەران: کۆماری ئیسلامی هۆکاری نائۆقرەیی سیاسی ئەمنییەتی ناوچەیە

19:05 - 24 خەزەڵوەر 2722

مەکتەبی سیاسیی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا هێڕشی مووشەکیی سپای پاسداران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات و کۆمەڵەی مەحکووم کردووە.  پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان وێڕای ناردنی سڵاو بۆ گیانی شەهیدانی ئەو پەلامارە، دەڵێت ئەوە کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە هۆکاری نائۆقرەیی سیاسی و ئەمنییەتی ناوچەیە.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە سنووربەزاندنی بەردەوامی کۆماری ئیسلامی دوور لە نەریتی دراوسێیەتی و پێشێلکردنی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە و پێویستە ئەو هێرشانە هەرچی زووە ڕابگیرێن، ئەوەش ئەرکی حکوومەتی عێڕاق، نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی هاوپەیمانە ڕێگری بکەن لە هێرش و پەلامار و دەستدرێژییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.