کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فوئاد محەممەدی لە کامێران بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم شەهید بوو

10:56 - 25 خەزەڵوەر 2722

لە کامێران تەقە لە خۆپێشاندەرانی سەرشەقام کرا و بەو هۆیەوە لاوێکی خەڵکی ئەو شارە بە ناوی فوئاد محەممەدی گیانی لەدەست دا.

ئێوارەی سێشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر فوئاد محەممەدی، تەمەن ٣٨ ساڵ، خەڵکی گوندی "ماویان"ی سەر بە شاری کامیاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕێژیمی ئێران شەهید بوو.

فوئاد محەممەدی، خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.
هەر لە درێژەی خۆپێشاندانەکان و سەرکوتکرانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە چەند هاونیشتمانیی دیکەی شاری کامێران بریندار بوون کە برینی هێندێک لەوان قورسە.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر خەڵکی ناڕازی و بەهەڵوێستی کامیێران هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیان بە درووشمدان دژ بە ڕژیم کرد کە لەلایەن بەکرێگیراوان و هێزە سەکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە کەوتنە ژێر هێرشێکی دڕندانە و درانە بەر تەقە.