کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامادەیی لاوانی شۆڕشگێڕی کوردستان بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی خۆپێشاندانەکانەکان

11:48 - 25 خەزەڵوەر 2722

لە درێژەی کار و چالاکیی لاوانی شۆڕشگێڕ، تێکۆشەران و ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە دوو شاری پیرانشار و مەهاباد چەلاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لاوانی شۆڕشگێڕ و ئەرک‌وەخۆگری کوردستان بە نووسینی درووشم لەسەر دیوار و شوینە گشتییەکان و بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەت درێژە بە خۆپیشاندانەکان دەدەن و داوا لە خەڵک دەکەن شەقامەکان چۆڵ نەکەن.

لە مەهاباد لاوانی شۆڕشگێڕ لە پەیامێکدا ڕایانگەیاندووە ئێمە ئامادەین بۆ ڕاپەڕاندنی هەر ئەرکێک لە خۆپیشاندانەکاندا و لە قەڵای "قوڵەسەن"ی شامات لەلایەن لاوانەوە ئاڵای کوردستان هەڵ‌کراوە.

هاوکات لاوانی شۆڕشگێڕ و ئەندامانی حیزب لە جێگای پایگای قەدیمی نێوەڕاستی گوندی سەروکانێ لە پیرانشار بۆ پشتوانیی شار و ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان ئاگریان هەڵ کردووە. هاوکات لە گوندەکانی "کانی بوداغ" و "خورینج" لاوانی شۆڕشگێڕ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.