![](/content/upload/1/news/56915_w920.jpg)
بیل کلینتۆن، سەرۆککۆماری پێشووی ئامریکا لە تویتێکدا پاڵپشتی خۆی بۆ خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران دەربڕیوە و نووسیویەتی: "بوێریی ژنان و کچانی ڕاپەڕیوی ئێران جێی سەرسووڕمان و پێزانینە".
ئەو دەڵێ خواستەکانی خەڵکی ئێران زیاتر لە پرسی لابردنی لەچکە و پێوەندی بە مافە سەرەتاییەکانیانی وەکوو، ئازادیی ڕادەربڕین و مافی دەربڕینی ناڕەزایەتیی هێمنانە هەیە.
کلینتۆن وێڕای پشتیوانی لە خواستەکانی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران نووسیویەتی ئامانجی خۆپیشاندەرانی ئێران وەدیهێنانی خەونی خۆیان و منداڵەکانیانە.
سەرۆککۆماری پێشووی ئامریکا هەروەها داوای لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرێت و زیندانییە سیاسییەکان ئازاد بکات.
کلینتۆن لە بەشکی توویتەکەیدا ڕوو بە خەڵکی ئێران گوتوویەتی: "کۆمەڵگەی جیهانی لەگەڵ ئێوەیە و تا گەیشتن بە ئازدی پشتیوانتان دەبین. سەرۆککۆماری پێشووی ئامریکا لە کۆتاییدا دەڵێ: "خەڵکی ئێران پێچەوانەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دەیانەوێ بەشێک بن لە کۆمەڵگەی جیهانی و بایەخەکانی."