کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ لاوی شۆڕشگێڕ لە خۆپیشاندانەکانی شەوی ڕابردوودا شەهید بوون

13:28 - 25 خەزەڵوەر 2722

لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیی خەڵکی کوردستان لە ئێوارە و شەوی سێشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەردا سێ لاوی شۆڕشگێڕ شەهید بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات لە خۆپیشاندانەکانی شاری کامێراندا لاوێک بەناوی فوئاد محەممەدی شەهید کرا. فوئاد محەممەدی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو.

هەروەها زانیار ئەڵڵامورادی و عیسا بیگلەری دوو لاوی شەهیدی دیکەی شۆڕشی مافخوازیی نەتەوەی کوردن کە لە خۆپێشاندانەکانی شەوێ ڕابردووی شاری سنەدا تێكەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون.

هەروەها لە درێژەی خۆپێشاندانەکان بۆ ئازادی و ڕزگاری لە بندەستی چەند هاونیشتمانیی دیکەی شاری کامێران بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بریندار بوون کە برینی چەند کەس لەوان قورسە.