لاوانی شۆڕشگێڕی شاری سەردەشت چالاکیی شۆڕشگێڕانەیان بەڕێوە برد.
شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە ٢٤ لەسەر ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، لاوانی شۆڕشگێڕی شاری سەردەشت لە چالاکییەکی شۆڕشگێڕانەدا دیوارەکانی شاریان بە دروشمی شۆڕشگێرانە ڕازاندەوە.
"ئازادی سەربەستی، ئیتر بەسە ژێردەستی"، "ڕۆڵەی ئاگر و خوێنین، تۆڵەی شەهید دەستێنین"، "مەرگ و نەمان بۆ خائینان" و چەندین دروشمی دیکە لەو دروشمانە بوون کە لاوانی شۆڕشگێڕی شار لەسەر دیوارەکان نووسیبوویانن.
ئەو چالاکییانە لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سەردەشت و بەتایبەت گەڕەکی "شیوەبرایمە" بەڕێوە چوون.