کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە چەندین شاری کوردستان، خەڵک دووکان و بازاڕیان بە نیشانەی ناڕەزایەتی داخستووە

12:00 - 11 خەزەڵوەر 2722

ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی خەزەڵوەر، لە شارەکانی سنە، سەقز و مەریوان، خەڵک بە نیشانەی ناڕەزایەتی دژ بە ڕێژیم، دووکان و بازاڕەکانیان داخستووە.

لە شاری سنە خەڵکی بەهەڵوێستی شار وێڕای داخستنی دووکان و بازاڕەکانیان هاتوونەتە سەر شەقامەکان و بەتایبەت لە شەقامی فیردەوسی و گەڕەکی "فەیزاوا" دژ بە ڕێژیم دروشم دەدەن و ئاگریان کردووەتەوە و ڕێگاکانیان گرتووە.

هەروەها لە سەقز، کاسبکاران و بازاڕییانی ئەو شارەش مانیان گرتووە و دووکان و بازاڕەکانیان داخستووە و لە ئێستادا خەڵک لە مانگرتنی سەرتاسەریدایە.

ئەمڕۆ لە مەریوانیش خەڵکی ئەو شارە بە نیشانەی ناڕەزایەتی، وێڕای شارەکانی دیکە لە شەبڕەنگ تا چوارڕێیانی بایەوە، دووکان و بازاڕەکانیان داخستووە و مانیان گرتووە.

سەرەڕای هەڕەشە و گوڕەشەی هێزەکانی ڕێژیم و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ خەڵک، مانگرتن و خۆپیشاندانی خەڵک هەروا بەردەوامە.