کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو مۆرەی ڕێژیم لە بۆکان و کامێران بە سزای تاوانەکانیان گەیشتن

17:22 - 25 خەزەڵوەر 2722

دوو مۆرەی سەرکوتکەری ڕێژیم لە شارەکانی بۆکان و کامێران بە سزای تاوانەکانیان گەیشتن.

شەوی سێشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر لە ڕەوتی سەرکوتی خەڵکی وەزاڵەهاتووی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە، دوو سەرکوتکاری ڕێژیم لە شارەکانی بۆکان و کامێران لەلایەن خەڵکی شۆڕشگێڕی ئەو شارانەوە بە سزای تاواناکانیان گەیەندران.

سەرهەنگی تێرۆریست "ڕەزا ئەڵماسی" لە شاری بۆکان و "ڕەزا ئازەربار" لە شاری کامێران، لەو مۆرانەی ڕێژیم بوون کە دەستی سەرەکییان لە سەرکوت و کوشتنی خەڵکی بێتاوانی ئەو شارانەدا هەبووە.