لاوێکی شۆڕشگێڕی دیکە لە خۆپیشاندانەکانی شاری کامێران کەوتە بەر تەقەی هێزەکانی ڕێژیم شەهید کرا.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە خۆپیشاندانەکانی کامێران لاوێکی شۆڕشگێڕ بە ناوی "بورهان کەرەمی" خەڵكی گوندی "چرۆسانە" بە تەقەی هێزە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی تاران شەهید کرا. ئەو لاوە شۆڕشگێڕە لە کاتی کۆبوونەوە لەبەردەم ماڵی شەهید "فواد محەممەدی" و ناڕەزایەتیدەربڕین دژی ڕێژیمی تاران کەوتە بەر تەقەی هێزەکانی ڕێژیم و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.
شەهیدبوونی بورهان کەرەمی لە کاتێکدایە کە لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا سێ لاوی دیکەی مافخوازی کورد بە ناوەکانی فواد محەممەدی، زانیار ئەڵڵامورادی و عیسا بیگلەری شەهید بوون.