کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێکی شۆڕشگێڕ لە بۆکان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بووه

21:24 - 25 خەزەڵوەر 2722

لە خۆپێشاندانەکانی شەوی ڕابردووی شاری بۆکان لە جادەی حەسار لاوێکی شۆڕشگێڕ بە ناوی "سامان قادربەیگی" کوڕی عەبدولکەریم خەڵكی گوندی کەرێزەی گڵێی ناوچەی توڕجانی سەقز نیشتەجێی بۆکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمی تێرۆریستیی تاران شەهید بوو. ناوبراو پێشتریش چەندین جار لە خۆپیشاندانەکانی دیکەی کوردستان بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم بریندار ببوو.

لاوانی شۆڕشگێڕی شاری بۆکان لە ئاگادارکردنەوەی یەکتردا ڕایانگەیاندوە نایەڵن خوێنی هاوڕێکانیان بەفێرۆ بچێت و درێژە بە خۆپێشاندانەکان دەدەن.

جێی بیرهێنانەوەیە لە خۆپیشاندانەکانی شەوی ڕابردوو لە کوردستان "بورهان کەرەمی، فواد محەممەدی، زانیار ئەڵڵا مورادی و عیسی بیگلەری"یش بە تەقەی هێزە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی تاران شەهید بوون.