کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە پاوە خەڵک ڕاپەڕیوە و ڕێژیمی ئێرانیش هێڵی ئینتێرنێتی پچڕاندووە

12:00 - 26 خەزەڵوەر 2722

ڕێژیم لە شاری پاوە هێڵی ئینترنێتی لاواز کردوە و لەو سۆنگەیەوە بە ئاسانی ناکرێت هەواڵ و زانیاری بەڕێ بکرێت.

شاری پاوە شەوی ڕابردوو بەشداری ڕاپەڕینەکان بوو و خەڵک لە ئێوارەوە ڕژابوونە سەر شەقامەکان و دژی ڕێژیمی ئێران دروشمیان بەرز کردبۆوە.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری "کوردستان‌مێدیا" ڕۆژی ڕابردوو قوتابییانی دەبیرستانەکانی کچانەی پاوە هەر لە تەکیە هەتا فەلەکەی فەرمانداری بە دژی ڕێژیم دروشمیان دا و هەروەها هەموو بازاڕ و دووکانەکان داخران.

هەر بەپێی ئەو زانیارییانە هێزەکانی ئیتلاعات کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەڵیان کوتاوەتە سەر قوتابخانەکان و قوتابییانی دەبیرستانی "موعەلیم و شوهەدا"یان پشکنیون و موبایلەکانیان چاو لێ کردوون.