![](/content/upload/1/news/56937_w920.jpg)
جێگری وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئامریكا هێرشە موشکی و پهپادییەکانی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستانی بەتوندی مەحکووم کرد.
"ڤێدانت پاتێل"، جێگری وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئامریكا لە وڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان لە بینای وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەدا، ڕایگەیاند کە ئامریکا لەگەڵ هاوپەیمان و دۆستەکانی پشتیوانی خەڵکی ئێرانن و دەستدرێژییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان و لێدانی کوردانی سڤیلی ئێران لەوێ، بەتوندی مەحکوم دەکەین.
جێگری وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئامریكا بە هەواڵنێرانی گوت: "نیگەرانی ئەوەین کە کۆماری ئیسلامی خەڵکی ڕاپەڕیو دەکوژێ و ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ ناگرێ".
"پاتێل" لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەدا لەبارەی ئەوەی ئاسمانی عێراق لە کونترۆڵی ئامریکادایە و بۆ دژی کۆماری ئیسلامی هەڵوێستێکی جیددی ناگرن، گوتی: "ئێمە لەگەڵ هاوپەیمان و دۆستەکانمانین و هیچ کات پشتیان چۆڵ ناکەین و بەتوندی هێرشە موشکی و پهپادییەکانی ئێرانمان مەحکووم کردووە و بەو مەبەستەش گەمارۆی قورسمان بەسەریاندا سەپاندووە".