کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەهیدانی نوێی ڕاپەڕین لە بۆکان، کامێران، سنە و سەقز

12:26 - 26 خەزەڵوەر 2722

شەوی ڕابردوو لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی کوردستان دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران چەند لاوی شۆڕشگێڕ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە تێرۆریستەکانی تاران شەهید کران.

لە بۆکان چوار کەس بە ناوەکانی "سالار موجاور"، "ئەسعەد ڕەحیمی"، "سامان قادربەیگی" و "محەممەد حەسەن‌زادە" لە خۆپیشاندانەکاندا تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون.

لە شاری سەقزیش مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵی شۆڕشگێڕ بە ناوی "دانیاڵ پابەندی" لە گەڕەکی "کەریم ئاوا" کە بەشداریی لە خۆپیشاندانەکاندا کردبوو، درایە بەر دەستڕێژ و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

هەروەها لە خۆپیشاندانەکانی شاری "کامێران"یشدا لاوێکی شۆڕشگێڕ بە ناوی "بورهان کەرەمی" خەڵكی گوندی "چرۆسانە" بە تەقەی هێزە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی تاران شەهید کرا. پێش ئەویش لە کامێران لاوی دیکە بە ناوەکانی "فوئاد محەممەدی" و "زانیار ئەڵڵامورادی" و "عیسا بیگلەری" لە شاری شەهید کرابوون.

لاوانی شۆڕشگێڕی کوردستان بڕیاریان داوە کە تۆڵەی خوێنی شەهیدان دەستێننەوە و درێژە بە خۆپیشاندانەکانیان دەدەن.