کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مزگەوتەکانی کوردستان، سەنگەری مافخوازیی خەڵک

13:41 - 26 خەزەڵوەر 2722

لە بڵیندگۆی مزگەوتەکانی کوردستان دەنگی حەقخوازیی خەڵک بڵاو دەکرێتەوە.
هاوکات لەگەڵ خەباتی جەماوەریی و سەرهەڵدانی خەڵکی وەزاڵەهاتوو لە کوردستان، لە بڵیندگۆی مزگەوتی زۆربەی شارەکانی کوردستانیش، دەنگی حەقخوازیی و ئازادیخوازیی بڵاو دەکرێتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا لاوانی شۆڕشگێڕی شارەکان بەتایبەت لە مەهاباد، سنە، سەقز، بۆکان و زۆربەی شارەکان بڵینگۆی مزگەوتەکانیان بۆ بڵاوکردنەوە سروودی شۆڕشگێڕی و هاندانی خەڵک بۆ سەر شەقامەکان بەکار هێناوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە مزگەوتەکانی شاری مەهاباد و گوندی "حاجی خۆش" و  شارەدێی بۆڵواناوا لە ناوچەی لەیلاخی سنە و چەندین شوێنی دیکە سروودی "ئەی ڕەقیب" و سروودی شۆڕشگێڕی دیکە بڵاو کراوەتەوە.