کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی مانگرتنی سەرانسەری لە زۆر شوێن و ناوچەی کوردستان‌

16:22 - 26 خەزەڵوەر 2722

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، دووکان و بازاڕ لە زۆر شوێنی کوردستان داخران.

خەڵکی شاری مەهاباد بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی و پێشاندانی ڕق و تووڕەیی خۆیان دژ بە ڕێژیم و لە تۆڵەی خوێنی بە ناحەق‌ڕژاوی ڕۆڵەکانی ئەو میللەتە، مانگرتنێکی بەرینیان بەڕێوە بردووە و دووکان و بازاڕ لە سەرانسەری شار داخران.

شارەکانی سەردەشت، ڕەبەت، بۆکان، قوروە و بانە وحاجی حەسەنی میاندواو چەند شار و شوێنێکی دیکەن کە مانگرتن لەواندا هەتا ئیستا درێژەیان هەیە.