لە ناوچەی "شاباد"ی سەر بە پارێزگای کرماشان چالاکیی تەبلیغیی شۆڕشگێڕانە بەڕێوە چووە.
لاوانی شۆڕشگێڕی شاری "شاباد" لە چالاکییەکی شۆڕشگێڕانەدا لەسەر دیوارەکان دروشمی شۆڕشگێڕانەیان نووسیوە و تراکت و پۆستێری ڕێبەرانی شەهیدیان بڵاو کردووەتەوە.
دروشمەکانی "بژی حیزبی دێموکرات" و "نەمان بۆ خامنەیی" لەو دروشمانەن کە لاوانی شۆڕشگێڕی شار لەسەر دیوارەکان نووسیویانن.
لاوانی شۆڕشگێڕی شاری شاباد بەو چالاکییە، هێز و وزە و ئیرادەیەکی تەیبەتیان بۆ بەردەوامیی بەرخۆدان و سەرهەڵدان بە خەڵکی شار و ناوچەکە بەخشیوە.