لاوانی شۆڕشگێڕی شنۆ بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی ژینا چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
شەوی چوارشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر، لاوانی شۆڕشگێڕی شاری شنۆ بۆ پشتیوانیی لە شۆڕشی ژینا و درێژەدان بە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لەسەر ڕێگای گوندەکانی هێیە و "میراوێ"ی ئەو شارە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لاوانی هەمیشە ئامادە شنۆ لە چالاکییەدا چەندین درووشمی دەژە ڕێژیمیان لەو جادەیە نووسی.
لاوانی شۆڕشگیڕی کوردستان لە سەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی گەلانی ئێران وێڕای ئەویکە لە شەقامەکاندا دەنگی ئازادیخوازیی خۆیان دەر دەبڕن، بە ئەنجامدانی چالاکیی دیکەش یارمەتی شۆڕش دەدن.