کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەمارۆدانی گۆڕستانی ئایچیی سەقز

18:23 - 26 خەزەڵوەر 2722

هێزەکانی ڕێژیم گۆڕستانی ئایچی سەقزیان گەمارۆ داوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە سەقزەوە، هێزەکانی ڕێژیم گەمارۆی ئەو خەڵکەیان داوە کە لە گۆڕستانی ئایچی سەقز لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی "دانیال پابەندی"دا بەشدارییان کردبوو.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد کە وێڕای هێزەکانی یەگان ویژە کە گەمارۆی خەڵکی سەر گۆڕستانەکەیان داوە، شاری سەقزیش پڕ کراوە لە هێزی لیباس شەخسی.

ڕێژیم لە ترسی خرۆشانی خەڵکی داخ‌لەدڵ هەوڵی ئەوەیە کە کۆنتڕۆڵی هەموو شوێنەکانی شار بگرێتە دەست، بەڵام لە ئاست ئیرادەی خەڵک بۆ ڕاپەڕین و سەرهەڵدان دەستەوەستانە.