شەقامەکانی مەهاباد جارێکی دیکە وەجمە کەوتنەوە.
ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ٢٧ی خەزەڵور خەڵکی مەهاباد دوای بەخاکسپاردنی شەهید ئازاد حوسێن پوور لە گۆڕستانی ئەو شارە ڕژانە سەر شەقامەکان. خەڵک لە مەهاباد دژی ڕێژیمی ئێران دروشم دەدەن و پەیمان لەگەڵ شەهیدان نوێ دەکەنەوە کە درێژەدەری ڕێبازیان دەبن.
بەپێی ئەو هەواڵ و گرتەڤیدیۆییانەی بە دەستمان گەیشتوون، خەڵک بە دروشمی "مەرگ بەر جاش" بێزاریی خۆیان لە جاش و بەکرێگیراون دەردەبڕن و بە بەرزکردنەوەی "دروشمی شەهید نامرێ" دژی ئەو ڕێژیمە تێرۆریستییە لە ڕاپەڕینەکە بەردەوامن.
شەوێ ڕابردوو لە خۆپیشاندانەکاندا ئازاد حوسێن پوور بە تەقەی هێزە تێرۆریستییەکانی تاران شەهید کرا و ئەمڕۆ خەڵک پێکەوە تەرمی ئەو شەهیدیان ئەسپەردەی خاکی پیرۆزی کوردستان کرد و بەڵێنییان دا درێژەدەری ڕێبازی شەهیدان دەبن.