کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکرات لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد

12:41 - 27 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، کاک "عەزیز عیزەت سینگان" کوڕی کاک "حوسێن" خەڵکی گوندی "شێخان"ی شار شنۆ لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کاک عەزیز ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی بوو بە ئەندامی حیزبی دێموکرات و وەک هێزی بەرگری ئەرکە پێ‌ئەسپێردراوەکانی خۆی بەڕێوە دەبرد. دوای ئەوەیکە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە نێوخۆی وڵات خەباتی چەکداری ڕاگرت، ناوبراو وەک ئەندامێکی دڵسۆز هەتا دوا ساتەکانی ژیان درێژەی بە کار و چالاکییەکانی خۆی دا.

ناوبراو کەسێکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بوو و ئاواتی ئەوە بوو کە ڕزگاریی گەل و نیشتمانەکەی ببینێت بەڵام بەداخەوە مەرگ مەودای نەدا. تەرمی کاک "عەزیز" لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.