کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژران و برینداربوونی ٢٧ کەس لە سلێمانی بەهۆی تیکڕمانی بینایەک

15:59 - 27 خەزەڵوەر 2722

تەقینەوەی گاز لە ماڵی حاجی مەزهەر ٢٧ قوربانیی لێ کەوتەوە.

شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی، ٢٧ی خەزەڵوەر تەقینەوەی گازی LPG لە بینای سێ نهۆمیی حاجی مەزهەر لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی ١٥ کەس کوژران و ١٢ کەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاندوە کە سەرجەم قوربانییەکانی ئەو ڕووداوە ئەندامانی یەک بنەماڵەن و دوو قوربانییەکەی دیکەش میوان بوون کە یەکیان وەستای چاککردنەوەی پاکێجی گاز و ئەوی دیکەیان هاوژینەکەی بووە.

 حاجی مەزهەر، کوڕی شێخ عەبدولڕەحمان سیرێ کەسایەتییەکی خۆشناو لە بنەماڵەی بەناوبانگی سیرێ لە هەردوو بەری باشوور و ڕۆژهەڵات بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری حاجی مەزهەر دەکا و خۆی بە بەشداری خەمی ئەو بنەماڵە بەڕێزە دەزانێت.