چلەی شەهید داریوش عەلی زادە لە دیواندەرە بەڕێوە چوو.
ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی خەزەڵوەر لە شاری دیواندەرە بە بەشداریی خەڵکی تێکۆشەری ئەو شارە چلەی شەهید داریوش عەلیزادە لە بەڕێوە چوو. لە سەر گڵکۆی ئەو شەهیدە سروودی "ئەی شەهیدان" گوتراوەتەوە و پەیمان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کراوەتەوە.
لاوانی شۆڕشگێڕ لەو ڕێوڕەسمەدا وێنەی شەهید "داریوش عەلیزادە"یان بەدەستەوە گرتبوو و پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی ئەو شەهیدە نوێ کردەوە.
لە چلەی ماتەمینی شەهیدانی شۆڕشی سەرانسەریی بەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، خەڵکی ڕاپەڕیوی سنەش لە گۆڕستانی "بەهەشتی محەممەدی" ڕووبەڕووی هێزە سەرکوتکەرەکانی خامنەیی بوونەوە.
لاوانی قارەمانی شاری سنە، لە گۆڕستانی "بەهەشتی محەممەدی"ی شاری سنە بەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران دورشمیان دا و هێزە سەرکوتکەرەکانیش بۆ سەرکوتی خەڵک ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵک کرد، بەڵام کچان و کوڕانی ڕاپەڕیوی سنە ڕووبەڕوویان بوونەوە و شکستیان پێ هێنان.
٤٠ ڕۆژ لەمەوبەر لە درێژەی شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران بەدژی کۆماری ئیسلامی وێڕای خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکان چەندین خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی خامنەیی شەهید کران و ئەمڕۆ لە چلەی ماتەمینی شەهیدان، "داریوش عەلیزادە، پەیمان مینبەری، محەممەد ئەمینی و یەحیا ڕەحیمی" لە گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدی بە درووشمی دژی ڕێژیم ڕووبەڕووی هێزە سەرکوتکەرەکانی خامنەیی بوونەوە.