کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برای شەهید "فریشتە ئەحمەدی" چەواشەکارییەکانی ڕێژیمی ئێرانی بەدرۆ خستەوە

12:07 - 11 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی سێشەممە ١٠ی خەزەڵوەر، "ئیراهیم ئەحمەدی" برای شەهید "فریشتە ئەحمەدی" لە کورتە‌ڤیدیۆیەکدا ڕوو لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باسی ئەوەی کرد کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە داوای لێ کراوە کە وەدوای دۆسییەی خوشکەکەی بکەوێت و بڵێ کە خەڵک کوشتوویەتی، بەڵام ئەو وەدوای نەکەوتووە و وڵامی نەداونەتەوە.

"ئیبراهیم ئەحمەدی" لەو کورتە ڤیدیۆیەدا ڕاشکاوانە باسی ئەوە دەکات کە خوشکەکەی بەدەستی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران شەهید بووە.

ڕێژیمی ئێران دوای شەهیدکردنی "فریشتە ئەحمەدی" و بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە و شینگێڕیی منداڵەکەی، وەکوو هەموو بابەتەکانی دیکە لە هەوڵی چەواشەکاریی ئەو بابەتەدا بوو و ویستی بە لاڕێیدا ببات و بڵێ "فریشتە ئەحمەدی" لەلایەن خەڵکەوە کوژراوە و کاری ئەوان نەبووە.

"فریشتە ئەحمەدی"ی تەمەن ٣٢ ساڵ، دایکی دوو منداڵ بووە، خەڵکی گوندی "بنێوخەڵەفی" سەردەشت و دانیشتووی شاری مەهاباد" بوو کە لە خۆپیشاندانەکانی مەهاباددا لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە شەهید کرا.