خەڵکی بێوران لە سەردەشت دوای بەڕێوەبردنی نوێژی هەینی دژی ڕێژیمی تاران ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
خەڵک بە دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی جاش بەسە گەوادی" و "کوردستان، کوردستان گۆڕستانی فاشیستان" دژی ڕێژیمی ئێران خۆپێشاندانیان بەڕێوە برد.
ڕۆژی هەینی ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە گوندی ''بێورانی خوارێ'' سەر بە شاری سەردەشت، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، هێزی ئینتیزامی و هەنگی سنووریی ڕێژیمەوە هێرش کرایە سەر خەڵکی ئەو گوندە و لاوێک بە ناوی "هێمن هەمزە" بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکی کڵاش شەهید کرا.
پاش شەهیدبوونی ئەو لاوە کوردە، لەنێوان خەڵکی ئەو گوندە و هێزەکانی ڕێژیم شەڕ و تێکهەڵچوونێکی نابەرامبەر هاتە ئاراوە و خەڵک ماشینێکی هێزەکانی ڕێژیمان ئاگر دا و چەند کەسیشیان لەو هێزانە بریندار کرد.