لاوێکی شۆڕشگێڕی دیکەی بۆکان لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی کوردستاندا دژی ڕێژیمی ئاخووندی تێکەڵ بە کاراونی شەهیدان بوو.
میلاد مەعرووفی، تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵكی بۆکان لە کاتی خۆپیشاندانەکانی شاری ئەو شارە لە ڕۆژی پێنجشەممەدا بە گولـلەی هێزە تێرۆریستەکانی ڕێژیم بە قورسی بریندار ببوو. ئەو لاوە شۆڕشگێڕە ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی خەزەڵوەر بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە شەهید بوو.
خەڵکی بۆکان لە مزگەوتی کۆسە دروشمی "دایە مەگری بۆ ڕۆڵە، شەرتە دەستێنین تۆڵە"یان بەرز کردەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری بۆکان لە خۆپیشاندانەکاندا چوار لاوی شۆڕشگێڕ بە ناوکانی "غەفوور مەولوودی"، "هەژار مام خوسرەوی"، "هیوا جان جان" و "ئەمجەد عینایەتی" شەهید بوون. ئەمڕۆش میلاد مەعرووفی لە خۆپیشاندەرانی شار بۆکان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بووە.