دەنگی ئەی ڕەقیب لە مزگەوتی سەهۆڵان دەنگی دایەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی خەزەڵوەر خەڵکی تێکۆشەری گوندی سەهۆڵان بۆ پشتیوانی لە خەباتی خەڵكی کوردستان و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی کورد و کوردستان هەروەها شەهیدانی ڕاپەڕینەکانی کوردستان سروودی "ئەی ڕەقیب"یان لەسەر بڵیندگۆی مزگەوت بڵاو کردەوە.
لە کاتی بڵاوبوونەوەی سروودی "ئەی ڕەقیب" خەڵكیش ئەو سروودەیان بە دەنگی بەرز گوتووەتەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری بۆکان لە خۆپیشاندان و ڕاپەڕینی جەماوەریی و شۆڕشگێڕانەی ئەو شارە چوار لاوی ئەو شارە بە ناوەکانی "غەفوور مەولوودی"، "هەژار مام خوسرەوی"، " هیوا جان جان" و " ئەمجەد عینایەتی" و لە سەرهەڵدان و ڕاپەڕینی خەڵکی بەهەڵوێست و قارەمانپەروەری مەهاباد لاوێکی ئەو شارە بە ناوی "ئازاد حوسێن پوور" شەهید بوون.