کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێپێوانی خەڵکی سەرهویە"ی ناوچەی ژاوەرۆی سنە بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی ژینا

19:03 - 27 خەزەڵوەر 2722

لە گوندی "سەرهویە"ی ناوچەی ژاوەرۆی سنە بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی ژینا ڕێپێوانێک بەڕێوە چوو.

خەڵکی گوندی "سەرهویە"ی ناوچەی ژاوەرۆی سنە بە بەڕێوەبردنی ڕێپێوانێک لەنێو گوند، هاودەنگی و هاوپشتیی خۆیان بۆ شۆڕشی گەلانی ئێران دژی بە دەسەڵاتی تاران دربڕی.

خەڵکی گوندی "سەرهویە" بە ژن، پیاو، لاو و منداڵ لەو ڕێپێوانەدا بەشدارییان کرد و بە گوتنەوەی دروشمی دژی ڕێژیم ڕق و تووڕەیی خۆیان لە کۆماری ئیسلامی پێشان دایەوە. هەروەها لاوانی شۆڕشگێڕ بە نووسینی درووشم لە کۆڵانەکانی گوند پەیامی پشتیوانیی خۆیان بۆ خەڵکی بوێر لە شەقامەکانی شار نارد.

خەڵکی گوندی "سەرهویە" لەو ماوەیەدا بە بەردەوامی لە کۆڵانەکانی گوند دژی ڕێژیمی دیکتاتۆری ئێران دروشم و سروودی شۆڕشگێڕی دەڵێنەوە.