ئومید حەسەنی لە سنە لەژێر ئەشکەنجەدا شەهید کرا.
شەوی هەینی ٢٧ی خەزەڵوەر لاوێکی دەسبەسەرکراو بە ناوی ئومید حەسەنی، تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی پایگەلان لە سنە لەژێر ئەشکەنجەی هێزە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمدا شەهید بوو. شەهید ئومید لە پایگای "تووس نەوزەر" لە شاری سنە لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕێژیمدا شەهید بووە.
جینایەتکارانی خامنەیی کاتێک ئومید شەهید دەبێت، لە ترسی خەڵک و بۆ شاردنەوەی ئەو جینایەتە شەو بە نهێنی لە گۆڕستانی بەهەشت محەمەدی دەینێژن و بنەماڵەکەی دەخەنە ژێر گوشارەوە کە نابێت ئەو بابەتە بە مێدیایی بکات.
لاوانی شۆڕشگێڕی کوردستان بەتایبەتی سنەی قارەمان بڕیاریان داوە تۆڵەی ئەو شەهیدە نوێیەی گەل لە ڕێژیمی تێرۆریستیی تاران بستێننەوە.