کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاری سەحنە هاتە ڕیزی خۆپێشاندانەکانەوە

18:43 - 27 خەزەڵوەر 2722

خەڵکی شاری سەحنە خۆپێشاندانیان کرد.

خەڵکی شاری سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەر بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" پەیوەست بە خۆپێشاندانەکانی دژی ڕیژیمی ئیسلامی بوون.

خەڵک لەو شارە دروشمیان داوە کە دەبێ زیندانیی سیاسیش ئازاد بکرێ و دواتر لەنێوان خەڵک و هێزەکانی ڕێژیمی ئێران شەڕ ڕووی داوە و هەتا ئێستا چەند کەس بریندار بوون. هەر بەپێی زانیارییەکان دوو کەس لە هێزەکانی ڕێژیم لەو خۆپیشاندانانەدا کوژراون.