کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەنای هۆلەند: ڕێژیمی ئێران دەبێ لە کۆمیسیۆنی باڵای ژنی نەتەوە یەکگرتووەکان دەر بکرێ

13:06 - 11 خەزەڵوەر 2722

مەجلیسی سەنای وڵاتی "هۆلەند" لە گەڵاڵەیەکی پەسندکراودا داوای دەرکردنی ڕێژیمی ئێرانی لە کۆمیسیۆنی باڵای ژن لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە.

ئەو مەجلیسە داوای لە وڵاتەکەی کردووە کە بۆ دەرکردنی ئەو ڕێژیمە لە کۆمیسیۆنی باڵای ژن لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای فەرمیی وڵاتەکەی پێشکەش بکات و هەروەها پشتیوانیش لە داواکارانی نێودەوڵەتیی ئەو بابەتە بکات.

کوشتنی "ژینا ئەمینی" لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە و هەروەها کوشتنی چەندین ژن و کچی دیکە و سەرکوتیان لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکاندا، بووە هۆی ئەوەی کە زۆربەی کەسایەتییە جیهانی و دەوڵەتەکان بەدژی ئەو ڕێژیمە و بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندەران هەڵوێست بگرن و ڕا و بۆچوونیان سەبارەت بە دەسەڵاتی ٤٣ ساڵەی ئەو ڕێژیمە بگۆڕدرێت.