کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەرهێنەرێکی بەنێوبانگی سینەمای ئێران: ئێران پاش ئەو خوپیشاندانانە، وڵاتەکەی پێشوو نامێنێ

11:03 - 28 خەزەڵوەر 2722

"ئەسغەر فەرهادی"، دەرهێنەری بەنێوبانگی ئێرانی، سەبارەت بە شۆڕشە مەزنەکەی خەڵکی ئێران دژی دەسەڵاتی ئاخوندی وتی: ئێران پاش ئەو شۆڕشە مەزنە چیدیکە ئێرانەکەی پێشوو نامێنێ.

ڕۆژی هەینی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، "ئەسغەر فەرهادی"، دەرهێنەری بەنێوبانگی ئێران، لە پەراوێزی فستیڤاڵی فیلم لە وڵاتی مەراکش، بە ئاماژە بە شۆڕشە مەزنەکەی خەڵکی ئێران دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: سڵاو دەنێرم بۆ ئەو نەوە نوێ و شۆڕشگێڕەی خەڵکی ئێران پێکهاتوو لە لاوان و گەنجان، کچ و کوڕ، ژن و پیاو کە بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و بە دەستی بەتاڵ ڕووبەڕووی هێزێکی دڕندە و چەکدار دەبنەوە و هەوڵ دەدەن چارەنووسی خۆیان بگۆڕن و ئێرانێکی ئازاد بونیاد بنێن.

ناوبراو هەروەها وتیشی: هەستانەوەی خەڵکی هەموو ئێران دژی دەسەڵات تەنیا خۆپیشاندان نییە بەڵکوو شۆڕشێکی مەزنە و پاش ئەو شۆڕشە چیدیکە ئێران، وڵاتەکەی پێشوو نامێنێ.