کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی هێزەکانی ڕێژیم لە بۆکان و سەحنە

11:33 - 28 خەزەڵوەر 2722

"مەهدی ئەسناعەشەری" و "ڕەحیم سەحابی"، دوو ئەندامی سپای پاسدارانی ڕێژیم لە بۆکان و هەروەها سەرهەنگی پاسدار "نادر بەیرامی" لە شاری سەحنەی سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکاندا کوژران.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی خەزەڵوەر دوو کەس لە ئەندامانی سپای تێروریستیی پاسدارانی ڕێژیم بە ناوەکانی "مەهدی ئەسناعەشەری" و "ڕەحیم سەحابی" کە لە سەرکوتی خەڵکی راپەڕیوی بۆکاندا ڕۆڵیان هەبووە کوژران.

لە لایەکی دیکەشەوە لە شاری سەحنەی سەر بە پارێزگای کرماشان، "نادر بەیرامی"  بەرپرسی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستیی ڕێژیمی ئێران لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراوە.